گرانبەهاترین یانەی تۆپی پێ بەپێی نوێترین داتاکانی “فۆربس”

گۆڤاری فۆربس نوێترین ڕیزبەندیی گرانبەهاترین یانەکانی بواری تۆپی پێی بڵاوکردەوە، تێیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە لوتکەدا بەردەوامە.

فۆربس گۆڤارێکی ئەمریکی داتایی داراییە، ساڵانە ڕیزبەندیی گرانبەهاترینەکان بڵاودەکاتەوە و یەکێکە لە باوەڕپێکراوترین سەرچاوەکان لە جیهاندا، لە نوێترین ڕیزبەندیی یانەکانی بواری تۆپی پێدا بڵاویکردووتەوە، کە یانەی ڕیاڵ مەدرید بە بەهای 5.1 ملیار یورۆ گرانبەهاترینی جیهانە.

بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لە بایەخی یانەکاندا ڕووینەداوە، تەنها ئەوەندە نەبێت کە یانەی پاریس سان جێرمان پێش چێڵسی کەوتووە، بەو پێیەی “بلوزی لەندەن” بەهۆی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچەوە چەندین سزای دارایی بەسەردا سەپێنراوە.

ڕیزبەندیی 2022 بەم جۆرەیە:

  1. ڕیاڵ مەدرید 5.1 ملیار یورۆ
  2. بەرشلۆنە 5.1 ملیار
  3. مانچستەر یونایتد 4.6 ملیار
  4. لیڤەرپوڵ 4.45 ملیار
  5. بایرن میونشن 4.275 ملیار
  6. مانچستەر سیتی 4.25 ملیار
  7. پاریس سان جێرمان 3.2 ملیار
  8. چێڵسی 3.1 ملیار
  9. یوڤانتۆس 2.45 ملیار
  10. تۆتنهام هۆتسپێرز 2.35 ملیار
  11. ئارسیناڵ 2.05 ملیار
  12. بوروسیا دۆرتمۆند 1.8 ملیار
  13. ئەتلەتیکۆ مەدرید 1.5 ملیار
  14. ئەی سی میلان 1.2 ملیار
  15. ئینتەر میلان 1 ملیار
  16. ئێڤەرتۆن 940 ملیۆن یورۆ
  17. لیستەر سیتی 925 ملیۆن
  18. وێستهام یونایتد 800 ملیۆن
  19. لیدز یونایتد 800 ملیۆن
  20. ئەستۆن ڤێلا 750 ملیۆن
بابەتی پێشتر

دانا عەبدولكەریم: پڕۆژەی هێڵی ئاسنین لە هەرێمی كوردستان دەخەینە قۆناغی جێبەجێكردنەوە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بۆ یونایتد: 75 یان هیچ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فێرمینۆ لە ئیتاڵیاوە داواکراوە

یانەکانی ئیتاڵیا دەستیانکردووە بە دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ. تۆڕی “کاڵچیۆ مێرکاتۆ”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، چەند یانەیەکی ئیتاڵی…
Total
0
Share