ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بە ئەنجامێکی قورس یونایتدی کوتا بەزەویدا

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد ڕووبەڕووی مانچستەر یونایتد بووەوە، ئەستێرەکانی یۆرگن کلۆپ بردنەوەیەکی گەورەیان تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد بووە میوانی یانەی مانچستەر یونایتد، یارییەکە بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی یانەی میوان کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ڕێدز لە خولەکەکانی پێنج، 14، 38، 45، 49 لەلایەن نابی کیتا، دیێگۆ جۆتا، محەمەد سەڵاحەوە (هاتریک) تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، لیڤەرپوڵ بەکۆکردنەوەی 21 خاڵ گەڕایەوە بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ، هەروەها یانەی مانچستەر یونایتد بە 14 خاڵەوە لە پلەی حەوتەمدا وەک خۆی بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

هۆکاری دواخستنی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی زانکۆلاین ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

پەرلەمانی توركیا ناردنی هێز بۆ سوریا و عێراق تاوتوێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share