یاریزانێکی دیکە بۆ گواردیۆلا: دەمەوێت بچمە بەرشلۆنە

ئایمیریک لاپۆرت، بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی پێگە سەرەکییەکەی لەدەستداوە و دەیەوێت وەرزی داهاتوو درێسی یانەی بەرشلۆنە بپۆشێت.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”، لەم وەرزەدا ئایمیریک لاپۆرتی بەرگریکاری ئیسپانی یانەی مانچستەر سیتی لە (15) یاریدا بەشداریکردووە و لە (14)دا سەرەکی بووە، لە کاتێکدا وەرزی ڕابردوو (35) یاری بەشێوەی سەرەکی ئەنجامداوە، ئەوەش یاریزانەکەی بێزارکردووە.

گرێبەستی بەرگریکارەکە تاوەکو 2025 بەردەوامی دەبێت، بەڵام ئامادەیی دەربڕیوە تێچووی ئەو دوو ساڵە بدات بەو مەرجەی دەستبەرداری بن پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات.

بەپێی داتاکانی “ترانسفێرمارکت”، نرخی یاریزانە فەرەنسی-ئیسپانییەکە (38) ملیۆن یورۆیە، ئیدارەی خوان لاپۆرتا دەستیان بە دانوستاندن کردووە بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵیدا، هەنگاوەکانیش هاوشێوەی هەنگاوەکانی گواستنەوەی ئێریک گارسیایە لە مێرکاتۆی هاوینی ڕابردوو.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی بازاڕی دراوی سلێمانی: پابەندین بە بڕیارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق

بابەتی دواتر

بۆچی ڕیاڵ مەدرید تووشی نەزۆکی بووە؟ ئەنچیلۆتی وەڵامێکی پێچەوانە دەداتەوە..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن نییە

دوای ئەوەی تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد دوپاتیكردەوە كە ڕۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن نییە، ئیدارەی یانەكە هەوڵەكانی بۆ هێشتنەوەی…
Total
0
Share