لە 11 مانگدا 28 هه‌زار هاوڵاتیی هه‌رێم كۆچیانكردووه‌

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان ئاشكرایده‌كات، له‌ 11 مانگى ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 28 هه‌زار هاوڵاتی، هه‌رێمى كوردستانیان جێهێشتووه‌ و كۆچیانكردووه‌، له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زاریان له‌ ڕانیه‌ بوون.

بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، له‌ 11 مانگى ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 28 هه‌زار هاوڵاتی، هه‌رێمى كوردستانیان جێهێشتووه‌ و كۆچیانكردووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش “ئامارێكى مه‌ترسیداره‌”.

وتیشی، له‌و ژماره‌یه‌ نزیكه‌ى هه‌شت هه‌زار هاوڵاتییان دانیشتووى سنووری ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین بوون، هه‌روه‌ها 34 هاوڵاتیی هه‌رێم له‌و ماوه‌یەدا‌ بوونه‌ته‌ قوربانی له‌ ده‌ریاى ئیجه‌ و بیلاڕوسیا و لیتوانیا.

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌، ته‌رمى به‌شێكیان هێشتا نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، 670 هاوڵاتیی هه‌رێمى كوردستان له‌ زیندانه‌كانى توركیا، بوڵگاریا و پۆڵه‌ندا ده‌ستبه‌سه‌رن، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانى هه‌وڵه‌كانى هه‌رێمى كوردستانین بۆ ئازادكردنى ئه‌و كه‌سانه‌.

بەکر عەلی پێیوایه‌، “به‌هۆی بێزاری و نادادی و بێكارییه‌وه‌ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ هه‌رێمیان به‌جێهێشتووه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت به‌خۆیدا بچێته‌وه‌، چونكه‌ وابڕوات ساڵانى داهاتوو هه‌رێم گه‌نجى تیادا نامێنێته‌وه‌”.

پێشتر ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران ڕایگه‌یاندبوو، لە ماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا 37 ھەزار کەس ھەرێمی کوردستان و عێراقیان بە جێھێشتووە.

بابەتی پێشتر

فەرمانگەی کەشوهەوای ئەمریکا: ئەمساڵ لە گەرمترین ساڵەکانی 141 ساڵی ڕابردووە

بابەتی دواتر

بڕیار لەبارەی دروستكردنی دەستەیەك دەدرێت بۆ سەرپەرشتیكردنی گۆڕان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابەشكردنی نەوت راگیرا

قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە سبەینێ چوارشەممە نەوت دابەشناكرێت. بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن كە وێنەیەكی دەست…
Total
0
Share