فەرمانگەی کەشوهەوای ئەمریکا: ئەمساڵ لە گەرمترین ساڵەکانی 141 ساڵی ڕابردووە

فەرمانگەی زەریا و کەشوهەوای نەتەوەیی ئەمریکا، پێشبینی دەکات ساڵی 2021 یەکێک بێت لە 10 گەرمترین ساڵەکان لە ماوەی 141 ساڵی ڕابردوودا.

لە دوایین ڕاپۆرتدا کە لە ماڵپەڕی NOAAدا بڵاوکراوەتەوە، ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بڕوات 2021 یەکێک دەبێت لە 10 گەرمترین ساڵەکان لەدوای ساڵی 1880ەوە تاوەکو ئێستا.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە، کە ئەگەر پلەکانی گەرما بە دۆخی ئێستای تا کۆتایی ساڵ بەردەوام بێت، ئەوا بە گریمانی زیاتر 99%، ساڵی 2021 یەکێک دەبێت لە 10 گەرمترین ساڵەکان لە 140 ساڵی ڕابردوودا.

هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە بە گوێرەی تێکڕایی پلەی گەرمای ڕووی زەوی لە کانوونی دووەم و تشرینی یەکەمدا، ساڵی 2021 شەشەمین ریزبەندیی گرتووە لە ناو گەرمترین ساڵەکاندا.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە گەرمترین پێنج ساڵی یەکەمی سەدەی ڕابردوو سەرجەمیان لە 2015 و ساڵانی دواتریدایە، ئەوەش دوایین ئاماژەی زیاتر گەرمبوونی گۆی زەویە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆتیرێش بۆ گۆڕانی ئاووهەوا داوای 100 ملیار دۆلار لە وڵاتانی دەوڵەمەند دەكات

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان داوادەكات وڵاتانی دەوڵەمەند پابەندییەكەیان جێبەجێ بكەن دەربارەی تەرخانكراوی دارایی بۆ هاریكاریی وڵاتانی هەژار لە…
Total
0
Share