جڤاتى نیشتمانیی گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى ڕاگوزه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت ‏

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ جڤاتى نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى ڕاگوزه‌ریی حه‌وت بۆ نۆ ‏كه‌سی بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵبژێرێت.‏

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ جڤاتى نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه‌ به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى وت، ‏پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ جڤاتى نیشتمانی له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی به‌ڕێوه‌بردبردنى ‏گۆڕان بۆ قۆناغێكى ڕاگوزه‌ری، كه‌ سێ تا چوار مانگ دەخایەنێت، كۆده‌بێته‌وه‌. ‏

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا ‌تاوتوێی ده‌سه‌ڵاته‌كانى ده‌سته‌ كاتییەكە‌ و ژماره‌ى ئه‌ندامەكانى ‏ده‌كرێت. ‏

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى جڤاتى نیشتمانیی گۆڕان ئاشكراشیكرد، ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كانى ده‌سته‌كه‌ ‏له‌نێوان حه‌وت بۆ نۆ كه‌س ده‌بێت، له‌ ئێستاشدا نزیكه‌ى 20 كه‌س ناویان ده‌هێنرێت، ئەگەر ‏هەیە لە كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی جڤاتدا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنی ئەندامانی ‏دەستەكە و ده‌سه‌ڵاتەكانی بدرێت. ‏

ڕوونیشیكرده‌وه‌، كارى ئه‌و ده‌سته‌یه‌ تاوه‌كو به‌ستنى كۆنفرانسی نیشتمانی ده‌بێت و دواى ‏ئه‌وه‌ كاره‌كانیان كۆتایی دێت. ‏

بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوەختەی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هیچ ‏كورسییەكی نەهێنا، دواتر ڕێكخه‌ر و ئه‌ندامانى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌ستیان ‏له‌كاركێشایه‌وه‌، بۆیه‌ گۆڕان ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ى دیاریكردنى ئه‌و ده‌سته‌یه‌وه‌ خۆی له‌و ‏دۆخه‌ ڕزگاربكات.‏

بابەتی پێشتر

سعودیه‌ به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى "فه‌رمان به‌ چاكه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ‏خراپه‌"ى ده‌ستگیركرد

بابەتی دواتر

بەهۆی لێدانی سروودێكی بەعسەوە كافتریایەك لە هەولێر داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share