پۆلیسی هەڵەبجە دوو تۆمەتباری دزینی مۆلیدەی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرای کرد، دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە تۆمەتباربوون بە دزینی مۆلیدەی کارەبای و کەلوپەلی دیکەی ماڵان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەڵەبجە، ئەو دوو تۆمەتبارە لە خانەباخ دەستگیرکراون و ئەو کەلوپەلانەی دزیبوویان لە مەخزەنێکدا کۆیانکردبووەوە بەمەبەستی ساغکردنەوەیان.

پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان دانیانناوە بە تاوانەکەیاندا و دەستبەسەر کەلوپەلە دزراوەکانیشدا گیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: لە ئەمڕۆوە دەتوانن پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە بدەن

قائیمقامی سلێمانی، رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە دەتوانن پێشەکیی دووەمی پارەی مۆلیدە بدەن. فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئاگادارییەکەی شەوی…
Total
0
Share