بەهۆی لێدانی سروودێكی بەعسەوە كافتریایەك لە هەولێر داخرا

نووسینگه‌ى پارێزگارى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، ئومێد خۆشناو بڕیاریدا ئەو کافتریایەى ‏سروودى بەعسى لێدابوو دابخرێت و خاوەنەکەى دەستگیر بکرێت.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا نووسینگه‌ى پارێزگارى هەولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “دواى ‏بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لەنێو کافتریای (پەرمى جیانۆ) ‏لە شارى هەولێر، بە ئاشکرا سروودى ڕژێمى بەعس پەخشدەکرا، پارێزگارى هەولێر ‏بڕیاریدا خاوەنەکەى دەستگیربکرێت و کافتریاکەش دابخرێت”. ‏

باسی له‌وه‌شكردووه‌، “هاوڵاتییان و هاوشاریانى سنوورى پارێزگاکەمان دڵنیادەکەینەوە، ‏ئەوانەى ئەمجۆرە کارانە دەکەن، بەمەبەست و دوور لە هەموو بەهایەکى نیشتمانى و ‏نەتەوەیی و پیرۆزیى خوێنى شەهیدان و تێکۆشانى گەلەکەمان، کە تەنها مەبەستیان ‏ناڕەحەتکردنى هاوڵاتییانە، بەهیچ شێوەیەک لێیان قبووڵناکرێت و ڕووبەڕووى ڕێکارى ‏یاسایی و سزادان دەکرێنەوە”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكان بەشێوەی ئێشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەكانی پارێزگای سلێمانی بە شێوەی ئێشكگر 24 كاتژمێر كراوەدەبن.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە رێژەی %50 رووداوی هاتوچۆی کەمکردووەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سیستمی کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی بووەتەهۆی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ بە رێژەی 50% لە ماوەی…
Total
0
Share