سعودیه‌ به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى “فه‌رمان به‌ چاكه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ‏خراپه‌”ى ده‌ستگیركرد

سعودیه‌ به‌رپرسێكى ده‌سته‌ى فه‌رمان به‌ چاكه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خراپه‌ (الأمر بالمعروف ‏والنهی عن المنكر)ى به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ‏

به‌پێی هه‌واڵی میدیا سعودییه‌كان، بەڕێوەبەرێكی دەستەی “فه‌رمان به‌چاكه‌ و ‏دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌خراپه‌”ی ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌، به‌ تۆمه‌تى وه‌رگرتنى 34 هه‌زار دۆلار له‌ ‏به‌رامبه‌ر واژووكردنى كارێكى نایاساییدا.‏

هاوكات ده‌سته‌ى چاودێری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی له‌ سعودیه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، ‏له‌ماوه‌ى ڕابردوودا چه‌ند دۆسێیه‌كى گه‌نده‌ڵییان ئاشكراكردووه‌، كه‌ دیارترینیان سێ ‏فه‌رمانبه‌رى ڕابیته‌ى جیهانیی ئیسلامى نزیكه‌ى شه‌ش ملیۆن ڕیاڵى سعودییان وه‌رگرتبوو ‏له‌به‌رامبه‌ر زیادكردنى بڕی 27 ملیۆن ڕیاڵ بۆ پرۆژه‌یه‌كى بازرگانی، كه‌ سه‌ر به‌ ‏ڕابیته‌كه‌ بووه‌.‏

بابەتی پێشتر

لیرە بەردەوامە لە دابەزین.. سیاسەتی ئابوریی ئەردۆغان و سەربەخۆنەبوونی بانكی ‏ناوەندی هۆكاری سەرەكین

بابەتی دواتر

جڤاتى نیشتمانیی گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى ڕاگوزه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرێت ‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریزانێک بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا

یاریزانێکی لەشجوانی میسری بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی وزەبەخش و تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا. یاریزانەکە ناوی ئەیمەن مەجدییە، ماوەی سێ…
Total
0
Share