نازم دەباغ: ئیبراهیم رەئیسی چانسی زیاتری هەیە ببێتە سەرۆک کۆماری داهاتووی ئێران

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تارانی پایتەختی ئێران ڕایگەیاند، “بەپێی ئاماژەکان وا دەردەکەوێت ئیبراهیم رەئیسی، کاندیدی ئێستای 13 هەمین خولی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئێران زۆرینەی دەنگ بە دەستبهێنێت.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بە گەڕانەوە بۆ ڕابردووی ئیبراهیم رەئیسی و کارەکانی لە بواری شۆڕشی ئیسلامی و دەسەڵاتی دادوەری، دەریدەخات ئەو کاندیدە زۆرینەی دەنگەکان بە دەستبهێنێت”.

بە بۆچوونی نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران، “لە ئەگەری هەڵبژاردنی ئیبراهیم رەئیسی، کە سەربە باڵی پاوانخوازەکانە، بەشێکی زۆری سەرۆکایەتییەکانی ئێران دەکەوێتە دەستی ئەو باڵە و ئاوا ئاسانتر بڕیار لە پرسەکان دەدرێت، چونکە ئەگەری هەیە ئەو یەک ئاڕاستەییە لە دەسەڵاتەکاندا کاریگەری هەبێت لەسەر یەکلاییکردنەوەی کێشەکان و ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە”.

ئەمڕۆ ئێرانییەکان ڕوو لە سندوقەکانی دەنگدان دەکەن و لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی ئێراندا جگەلە دەنگدەرانی دەرەوەی ئێران 59 ملیۆن و 310 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە و دەتوانن ڕوبکەنە سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام وەک پێشبینی دەکرێت ڕەنگە ڕێژەی بەشداریکردن نزمبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: هەوڵی زۆر دەدەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.…
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران: تاوەکو ئیسرائیل لە هێرشەکانی بەردەوامبێت ئامادەی دانوستان نیین

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، لەبەر رۆشنایی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل، ئامادەنین بۆ هیچ دانوستانێک لەگەڵ هیچ لایەنێک.…
Total
0
Share