یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ئاشكرایكرد، ڕۆژی چوارشەممە، دانیال ئالڤێس-ی بەڕازیلی بە هاندەران و ڕاگەیاندنەكان دەناسێنێت.
ئالڤێسی تەمەن 38 ساڵ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە ڕێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە و بەخۆڕایی پەیوەندی بە ڕیزەكانیەوە كرد.
ئالڤێس پێشتر لە ساڵی 2008 تا 2016 یاریی بۆ یانەی بەرشلۆنە كردووە و دواتر ڕیزەكانی جێهێشتووە.
بڕیاڕە ڕۆژی چوارشەممە لەبەردەم هاندەران، ئالڤێس لەناو كامپ نو پێشكەش بە هاندەران و ڕاگەیاندنەكان بكات.
دانیال ئالڤێس تا گواستنەوەی زستانە ناتوانێت بەشداریی یارییەكانی بەرشلۆنە بكات، بەڵام لە ئێستادا ئیدارەی بەرشلۆنە هەوڵەكانی خستۆتە گەڕ و گفتوگۆكانی لەگەڵ یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا دەستپێكردووە، تا ڕێگەی بدەن لە هەفتەی داهاتووە یاریی بكات، بیانووەكەش ئەوەیە كە ئالڤێس بێیانە بووە.