مۆرینیۆ لە ڕۆما پشت بە یەکێک لە یاریزانە کۆنەکانی دەبەستێت

ڕاهێنەری پۆرتوگالی، جۆزێ مۆرینیۆ داوای لە واڵتەر ساموێل-ی ئەرجەنتینی کردووە لە یانەی ڕۆما کاری لەگەڵدا بکات.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، مۆرینیۆ بەر لەدەستپێکی کارەکانی لە یانەی ڕۆما، داوای لە واڵتەر ساموێلی ئەرجەنتینی کردووە وەک یاریدەدەر لە یانەكە دەستبەکاربکات، بەهەمان شێوە ڕێککەوتنی لەگەڵ خۆسێ فۆنتیس بەرپرسی بەهرەدۆزەکانی لیستەر سیتی کردووە لە هاوینی 2021ەوە پەیوەندیی پێوەبکات.

ساموێل لە ساڵی 2001 و لەسەردەمی ڕاهێنەرایەتیی فابیۆ کاپێلۆ بە درێسی ڕۆماوە ناسناوی خولی ئیتاڵیای بەدەستهێناوە، ساڵی 2010 یەکێکبوو لە یاریزانانی “مۆو” لە سەردەمی زێڕینی ئینتەر میلان.

ئەستێرە دێرینەکەی ئەرجەنتین هاوشانی “سپێشەڵ وەن” حەوت ناسناوی بەدەستهێناوە، لەئێستادا وەک یاریدەدەری لیۆنێل سکالۆنی-ی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کاردەکات.

کۆرێری بەدووری نازانێت واڵتەر ساموێل لە ئەرجەنتین دەستبەرداری کارەکەی ببێت و پەیوەندی بە پێکهاتەی جێلاڕۆسییەوە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی: تەلەفون زۆر بەکاردەهێنم و لە کاتی پشووەکاندا باوکم گۆشت دەبرژێنێت

ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە، لیۆ مێسی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئۆلێ”ی ئەرجەنتینی ئەنجامدا، لەبارەی چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە کەسایەتیی…
زیاتر ببینە

(NBA) – فیلادلفیا لە پیلیکانزی برده‌وه و جوێل ئیمبید 42 خاڵی تۆمارکرد

له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا، یانه‌ی فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز ڕووبه‌ڕووی نیوئۆرلیانز پیلیکانز بووه‌وه‌، یارییه‌که‌ش به بردنه‌وه‌ی فیلادلفیا…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی چوارگۆڵی له‌ نۆرویچ کرد و پێگه‌ی خۆی له‌لوتکه‌دا به‌هێزکرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 25ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی نۆرویچ سیتی بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی شارنشینه‌کان کۆتاییهات.…
Total
0
Share