ئالڤێس لە بەرشلۆنەیە، سێرجی ڕۆبێرتۆ چی بەسەردێت؟

بەبڕیاری چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری نوێی یانەی بەرشلۆنە، بەرگریکاری باڵی ڕاستی بەرازیل، دانی ئالڤێس گەڕایەوە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، گەڕانەوەی دانی ئالڤێس هاوکاتە لەگەڵ بڕیاری چاڤی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێرجی ڕۆبێرتۆ، کە چەندین وەرزە لەهەمان پێگەدا (بەرگری باڵی ڕاست) مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، نوێکردنەوەی بۆندی سێرجی واتای ئەوەیە، چاڤی وەک ناوەندکارێکی باڵی چەپ مامەڵە لەگەڵ یاریزانەکە دەکات و پێگەکەی دەچەسپێنێت، لە پێگەی بەرگری باڵی ڕاستیشدا زیاتر پشت بە دانی ئالڤێس دەبەستێت، هەروەها برەو بەتواناکانی ئۆسکار مینگوێزا و سێرجینیۆ دێست دەدات وەک پلانی یەدەگ.

لەم وەرزەدا سێرجی ڕۆبێرتۆ دوو گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکی ڕەخساندووە، سەرجەم ئەو ڕێژانەشی وەک ناوەندکارێک تۆمارکردووە، نەک بەرگری باڵی ڕاست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) فه‌ره‌نسا و به‌لجیکا بلیتی مۆندیالیان بڕی و هۆڵه‌ندا چانسێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا

هه‌ڵبژارده‌کانی فه‌ره‌نسا و به‌لجیکا یارییه‌کانی گه‌ڕی نۆیه‌می پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپایان بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی قه‌ته‌ر ئه‌نجامدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌که‌…
Total
0
Share