لێدوانی ڕۆناڵدۆ پاش سەرنەكەوتنی پۆرتوگال بۆ مۆندیال

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، كاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگال پەیامێكی بۆ هاندەران بڵاوكردەوە پاش ‏ئەوەی نەیانتوانی ڕاستەوخۆ سەركەون بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر.‏

هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە یەكسانبوون و بردنەوە سەركەوتنی بۆ مۆندیال مسۆگەردەكرد، ‏بەڵام لە یاریگای خۆی بەرامبەر سڕبیا شكستیهێنا.‏

بەوەش سڕبیا ڕاستەوخۆ سەركەوتنی بۆ مۆندیال مسۆگەركرد و پۆرتوگالیش گەیشتە ‏پاشكۆكان.‏

ڕۆناڵدۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی خۆی نووسیویەتی، تۆپی پێ هەمیشە دەیسەلمێنێت كە ‏ئەنجامی دڵخواز بە ڕێگەی قورس بەدەستدێت.‏

دەشڵێت، “ئەنجامی یارییەكەی سڕبیا قورس بوو لەسەرمان، بەڵام پێویست ناكات ‏بێئومێدمان بكات، ئامانجمان سەركەوتنە بۆ مۆندیالی 2022، هێشتا ئامانجەكەمان وەك ‏خۆیەتی، دەشزانین كە پێویستە چی بكەین، هیچ بیانوویەكمان نییە، پۆرتوگال دەچێت ‏بەرەو قەتەڕ”.‏

پۆرتوگال لە قۆناغی پاشكۆكان شانبەشانی 11 هەڵبژاردەی دیكە ڕكابەری لەسەر سێ ‏كورسی دەكەن بۆ ئەوەی لە مۆندیالی 2022 بەشداری بكەن.‏

بابەتی پێشتر

هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ چین؟

بابەتی دواتر

چوارشەممە بەرشلۆنە ئالڤێس بە ڕاگەیاندنەكان دەناسێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share