ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆر گەشبین نییە بە ئەنجامەكانی لوتكەی گلاسكۆ بۆ ئاووهەوا، ئیرادەی سیاسیی پێویست بوونی نەبووە بۆ تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان، بۆیە هۆشداری دەدات لەوەی هیشتا هەسارەی زەوی لە دەرگای كارەساتی سروشتی دەدات.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش وتاری كۆتایی لوتكەی (كۆپ 26)ی لە گلاسكۆ پێشكەشكرد، كە تایبەت بوو بە گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا و كەمكردنەوەی لێكەوتەكانی بە گرتنەبەری چەند ڕێكارێك و دوو هەفتەی خایاند.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لەگەڵ ئەوەی ڕایگەیاند، “به‌شداربووان هه‌نگاوی گرنگیان نا له‌باره‌ی گۆڕانی ئاووهه‌وا”، به‌ڵام نەیشاردەوە كە “به‌داخه‌وه ئیراده‌ی سیاسیی جیاواز وه‌ك پێویست نه‌بوو بۆ تێپه‌ڕاندنی ژماره‌یه‌ك ناکۆکیی قووڵ”، بۆیە گۆتێرێش وتی، به‌پێی پێویست نه‌گه‌یشتنه ئه‌و ئامانجانه له كۆنفرانسه‌كه‌دا.
گوتێرێش پێشی وایە، بۆ گه‌یشتن به ئامانجی ڕاگرتنی گه‌رمبوونی زه‌وی له 1.5 پله‌دا پێویسته هه‌نگاوی جددی بندرێت، وتی، “هه‌ساره ناسكهكهمان له دۆخێكی زۆر ناسكدایه، هێشتا له ده‌رگای كاره‌ساتی سروشتی ده‌ده‌ین”.
هەروەها سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لەبارەی تەرخانكردنی بودجە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا ڕایگەیاند، دەبێت به‌ڵێنی پشتیوانیی ئاووهه‌وا به بڕی 100 ملیار دۆلار جێبه‌جێ بكرێت بۆ كۆتاییهێنان بە پشتیوانیكردنی سووته‌مه‌نیی به‌ردین، نه‌هێشتنی خه‌ڵووز به شێوه‌ی پلەبەندی و هاوكاریكردنی وڵاتانی تازهگەشەسەندوو.