یاریزانی به‌هره‌مه‌ندی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، ئیسکۆ ئالارکۆن هیواده‌خوازێت له یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید چانسی یاریکردنی پێبدرێت، ئه‌گه‌ر زێدان به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌کات ناچاره ڕێچکه‌ی جه‌یمس ڕۆدریگێز بگرێت.
ئه‌م ڕێژه‌ی به‌شداریکردنه هه‌رگیز به دڵی یاریزانه ئیسپانییه‌که نییه و ئه‌گه‌ر له داهاتوودا زینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ری فه‌ره‌نسی چانسی ته‌واوی پێنه‌دات، ڕاسته‌وخۆ بیر له ماڵئاوایی‌کردن ده‌کاته‌وه و گه‌شبینه به ئاست به‌رزی جه‌یمس ڕۆدریگێز له یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ری به‌ریتانی، له گواستنه‌وه‌کانی زستانی 2021 ئیداره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی به‌ڕووی ئیسکۆ و یانه داواکاره‌کانیدا ده‌که‌نه‌وه، له پێش هه‌مووانه‌وه یانه‌ی ئێڤه‌رتۆنی ئینگلیزی که خواستی له‌سه‌ر کڕینی به‌هره‌داره‌که نیشانداوه.
میره‌ر دووپاتیده‌کاته‌وه، ئیسکۆ خۆشحاڵه به دووباره یاریکردن له‌ژێر چاودێری کارلۆ ئه‌نچلۆتی ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی و ده‌یه‌وێت ڕێچکه‌ی خامێس ڕۆدریگێزی کۆڵۆمبی بگرێت، که له هاوینی 2020 له ڕیاڵه‌وه ڕوویکرده ڕیزه‌کانی تۆفیس و له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاهێنه‌ره باشترین ئاستی پێشکه‌شکردووه.
ئیسکۆ له هاوینی 2013وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شاهانه‌وه کردووه، له ژیانی وه‌رزشییدا دووجار نازناوی خولی ناوخۆی ئیسپانیا و چوار نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی به‌ده‌ستهێناوه، بۆنده‌که‌ی تاوه‌کو هاوینی 2022 به‌رده‌وامی هه‌یه.