سیتیێن: من کێم تاوه‌کو مێسی بگۆڕم؟ هانده‌ری ڕیاڵ مه‌درید بووم

کیکی سیتیێن، ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا چه‌ندین زانیاری نه‌بیستراو له‌باره‌ی یه‌ک وه‌رزی ڕاهێنان له‌ یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ ئاشکراده‌کات.

ڕاهێنه‌ری پێشووی به‌رشلۆنه‌‌، سیتیێن له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا به‌ ڕۆژنامه‌ی “ئیل پایس”ی ئیسپانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، ” له‌ به‌رشلۆنه‌ من وه‌ک خۆم نه‌بووم، نه‌متوانی وه‌ک خۆم بم، یاخود نه‌مزانی، ئه‌وه‌ ڕاستییه‌که‌یه‌، کاتێک بۆند له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک به‌رشلۆنه‌ واژووده‌که‌یت تێده‌گه‌یت که‌ بابه‌ته‌که‌ ئاسان نییه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باشترین یاریزانانی جیهان له‌ پێکهاته‌که‌تدا بوونی هه‌بێت”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ” ده‌متوانی بڕیاری بوێرانه‌ و به‌هێز بده‌م، به‌ڵام بڕیاردان به‌م شێوه‌یه‌ له‌ ماوه‌یه‌کی کورتی کارکردندا هیچ شتێکی نه‌ده‌گۆڕی، نزیکبوو چه‌ندین گۆڕانکاری بکه‌ین”.

له‌باره‌ی له‌ده‌ستدانی نازناوی لالیگاوه‌ ده‌ڵێت، ” به‌ر له‌وه‌ی چالاکییه‌کان ڕابگیرێن به‌ دوو خاڵ له‌ پێشه‌وه‌ بووین، له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر مایۆرکا باشبووین، دواتر دۆخه‌که‌ ئاڵۆز بوو، له‌ چانسی خراپی ئێمه‌ ڕیاڵ مه‌درید ڕێڕه‌وێکی ناوازه‌ی سه‌رکه‌وتنی گرت و پێشمانکه‌وتن”.

ڕاهێنه‌ره‌ توسکانییه‌که‌ ئاماژه‌ به‌ گه‌وره‌یی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ ده‌کات به‌نسبه‌ت خۆیی و ستافه‌که‌یه‌وه‌، ده‌ڵێت، ” ئه‌زموونی به‌رشلۆنه‌ جیاوازبوو، چانسی ئه‌وه‌ی پێدام له‌گه‌ڵ بابه‌تگه‌لێکی ناوازه‌ و نه‌بینراودا بژیم، به‌ یاریزانانم وت،‌ من هه‌رگیز له‌ ژووری جلگۆڕێنی وه‌ها و باشترینی یاریزانانی وه‌ک ئێوه‌ کارمنه‌کردووه‌”.

ده‌رباره‌ی گه‌وره‌یی لیۆ مێسی ئه‌فسانه‌ی زیندووی بارسا، ڕایده‌گه‌یه‌نێت،” مێسی باشترینی هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانه‌، یاریزانی مه‌زنی دیکه‌ زۆربوون، به‌ڵام هیچیان هاوشێوه‌ی مێسی نه‌یانتوانی به‌رده‌وامی به‌ ئاسته‌ ناوازه‌که‌یان بده‌ن، مه‌حاڵه‌ بتوانیت ئیداره‌ی مێسی بده‌یت، من کێم تاوه‌کو گۆڕانکاری به‌ یاریزانێکی مێژوویی بکه‌م؟”.

له‌ یه‌کێک له‌ وه‌ڵامه‌کانیدا ئاماژه‌ به‌ شکستی پێکهاته‌که‌ی ده‌کات به‌ ئه‌نجامی هه‌شت گۆڵ به‌رانبه‌ر یانه‌ی بایرن میونشن و ده‌ڵێت، ” ئه‌نجامه‌که‌ وێرانی کرم، به‌و ئه‌نجامه‌ خراپه‌وه‌ له‌ مێژووی یانه‌که‌ ناوت بنوسرێته‌وه‌ ئابڕوچوونێکی قورسه‌، چونکه‌ به‌شێک له‌ شکسته‌که‌م به‌رده‌که‌وێت، کاتێکیش دووریانخستمه‌وه‌ زانیم بڕیاره‌که‌ به‌ر له‌ شکسته‌که‌ی بایرن دراوه‌”.

له‌کۆتاییدا نهێنییه‌کی مه‌ترسیدار ده‌درکێنێت و ده‌ڵێت، ” له‌ ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه‌ وه‌ک هه‌موو منداڵێکی ئیسپانیا هانده‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بووم”.

کیکی سیتیێن له‌ هاوینی 2019 جێگه‌ی ئێرنێستۆ ڤالڤێردی گرته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌ی وه‌رزێکدا شکستی به‌ یانه‌ که‌ته‌لۆنییه‌که‌ هێنا و له‌ هاوینی 2020 دوورخرایه‌وه‌ و ڕۆناڵد کومانی هۆڵه‌ندی جێگه‌ی گرته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و هەناردەی مانگی ڕابردووی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

یاریزانێکی دیکه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕێچکه‌ی خامێس ده‌گرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆدیگێر سەلامەتە

ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگیر بەرگریکاری ڕیاڵ مەدرید سوپاسی هاوادارانی کرد کە هەواڵیان پرسیوە و تەئکیدی کردەوە کە ئێستا دۆخی باشە.…
Total
0
Share