کریستیانۆ و بەرشلۆنە لە یەک خاڵدا هاوبەشن

ڕاپۆرتەکان دەریانخستووە لە وڵاتی چین، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پڕهاندەرترین یاریزانە و یانەی بەرشلۆنەش لە لوتکەدایە.

لە وەشانی ژمارە 11ی ڕاپۆرتە داتاییەکانی “ڕێد کارد”ی تایبەت بە ئاژانسی “مایڵمان”ی وەرزشی، کەسایەتیی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی چین بەهیزتربووە و ڕێژەی هاندەر و چاودێریکارانی زیادی کردووە، لەسەر ئاستی یاریزانانی بواری تۆپی پێ و وەرزش بەگشتی بۆ چوارەم وەرزە لەسەریەک وەک پڕهاندەرترین یاریزان پلەی یەکەمی گرتووە.

لەسەر ئاستی دامەزراوە وەرزشییەکان و یانەکانی ئەوروپا، یانەی بەرشلۆنە لە پلەی یەکەمدا هاتووە وەک خاوەن زۆرترین هاندەر لەنێو سەرجەم یانەکانی دیکەدا.

هەروەها خولی نایابی ئینگلتەرا لەسەر ئاستی خولە ناوخۆییەکان بۆ دانیشتووانی وڵاتی چین لە پلەی یەکەمدا هاتووە، کە ئەوەش چوارەم وەرزە لەسەریەک لەلوتکەدا دێت.

یانەی چێڵسی-ی ئینگلیزی یەکێکبووە لە پڕهاندەرترین یانەکان و لەپلەی دووەمدا هاتووە، مانچستەر یونایتدیش لە پلەی شەشەمەوە بۆ سێیەم سەرکەوتووە، دوای ئەوەی کریستیانۆ بۆ جاری دووەم پەیوەندیی پێوەکردوونەتەوە.

بابەتی پێشتر

پێرێز گورزی توند لە بارسا و سیتی و پاریس دەدات

بابەتی دواتر

فاتی بەشداریی کلاسیکۆ دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share