(ڤیدیۆ) هاتریکی هالاند بەردەوامە و سیتی گەیشتە نیوەی کۆتایی “FA CUP”

ئەمشەو شەممە، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەی جامی یەکێتی یانە ئینگلزییەکان (FA CUP) ئەنجامدرا، یانەی مانچستەر سیتی بردنەوەیەکی مێژوویی بەرامبەر بێرنڵی تۆمارکرد.

مانچستەر سیتی لە یاریگای “ئیتیحاد” یاریی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یەکێتی یانە ئینگلزییەکانی بەرامبەر یانەی بێرنڵی ئەنجامدا.

یارییەکە بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی پێپ گواردیۆلا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “سیتیزنس” لە خولەکەکانی 32، 35، 59، 62، 68، 73 لەلایەن ئێرلینگ هالاند (سێ گۆڵ)، جولیان ئالڤارێز (دوو گۆڵ)، کۆڵ پاڵمەرەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر سیتی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی “فا کەپ” مسۆگەرکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – چیکاگۆ بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و کلیڤلاند لەپلەی دووەمدا جێگیربوو

لەچێوەی یارییەکانی گەڕی 57ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی چیکاگۆ بوڵز سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر مینیسۆتا تێمبەروڵڤز تۆمارکرد. چیکاگۆ…
زیاتر ببینە

ئه‌گوێرۆ وازده‌هێنێت؟ ڕۆژنامه‌نووسان و به‌رپرسانی به‌رشلۆنه‌ دوو ڕای جیاوازیان هه‌یه‌

چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی بیانی له‌ چه‌ند کاتژمێری ڕابردوودا ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد، که‌ سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له‌ دۆخێکی ته‌ندروستیی ناجێگیردایه‌ و هه‌فته‌ی…
Total
0
Share