(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بە بردنەوەی “دێربی” ناسناوی “لالیگا”ی بەدەستهێنا

لە چێوەی یارییەکانی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەی بەرامبەر ئیسپانیۆل تۆمارکرد و ناسناوی ئەم وەرزەی “لالیگا”ی لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلاییکردەوە.

ئه‌مشه‌و یەکشه‌ممه‌، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (34)ی “لالیگا، یانه‌ی بەرشلۆنە له‌ یاریگای “کۆرنیا ئێل پرات” یاریی دێربیی بەرشلۆنەی بەرامبەر ئیسپانیۆل ئەنجامدا.

یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی چاڤی هێرناندێز کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “بلاوگرانا” لە خولەکەکانی 11، 20، 40، 53 لەلایەن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی (دوو گۆڵ)، ئەلێکس باڵدی، جولیس کوندی-یەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی ئیسپانیۆل لە خولەکەکانی 73، 92 لەلایەن خاڤیێر پاودۆ و خوسێلۆ-وەوە تۆمارکران.

بەو بردنەوەیە،  بەرشلۆنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە‌ (85) و بە فەرمی ناسناوی “لالیگا”ی بۆ وەرزی 2022/2023 بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا یانەی ئیسپانیۆل بە (31) خاڵەوە چووە پلەی (19) کە یەکێکە لە پلە شکستخواردووەکان بەرەو خولی پلە دوو.

بابەتی پێشتر

دەنگەكانی ئەردۆغان بۆ خوار نیوە دابەزی

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس 2-0 کریمونێزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share