ڕاگەیاندنی ئەمنی: هەشت حەشارگەی داعش لە حەمرین بۆردومانکران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکرد، هەشت حەشارگەی داعشیان لە چیای حەمرین لە سنووری پارێزگای دیالە بۆردومانکردووە و زیانە گیانییەکانی ڕانەگەیاندووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، هێزە ئاسمانییەکان هەشت حەشارگەی چەکدارانی داعشیان لە چیای حەمرین لەنێوان پارێزگاکانی کەرکوک، دیالە و سەڵاحەدین بۆردومانکردووە.

ئاماژە بەوەکراوە، بۆردومانەکە بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئەنجامدراوە، بەبێ ئەوەی باس لە ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بکات.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاندووە، “بەپشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێزە ئاسمانییەکانی عێراق هەشت حەشارگەی داعشیان لە چیای حەمرین بۆردومانکردووە”.

لەلایەکی دیکەوە شانەی راگەیاندندی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، بەپشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان کەسێک لەوانەی هاوکاریی دارایی دەگەیاندە خێزانە داعشەکان لە کەرکوک دەستگیرکرا.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا: ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە فەرەنساوە بەنایاسایی دەپەڕنەوە قبوڵکراونییە

بابەتی دواتر

عێراق مەرجی پێدانی ژمارە بە ئۆتۆمبێلی ئاشكراكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share