بەریتانیا: ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە فەرەنساوە بەنایاسایی دەپەڕنەوە قبوڵکراونییە

حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، زۆریی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەڕێگەی سنوورە ئاوییەکانی نێوان بەریتانیا و فەرەنساوە بەنایاسایی دەپەڕنەوە قبوڵکراونییە، ئەمەش دوای ئەوەی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین هەوڵی پەڕینەوە بۆ بەریتانیا دراوە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند، “بەریتانییەکان بەبەردەوامی گیانلەدەستدانی کۆچبەران دەبینن لەکاتی هەوڵەکانی پەڕینەوەیان بۆ بەریتانیا بەهۆی ئەوەی لەلایەن چەتەکانی قاچاخچێتییەوە هیچ بەزەییەکیان پیشاننادرێت”، جەختیشیکردەوە یاسا نوێیەکانی کۆچ ڕێگری لەو هەوڵانە دەکەن.

دوێنێ پێنجشەممە پەڕینەوەی کۆچبەران لە سنوورە ئاوییەکانی نێوان بەریتانیا و فەرەنساوە ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا هەزار کۆچبەر پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا.

دوێنی پەڕینەوەی کۆچبەران لە کەناڵی ئاویی مانشەوە ژمارەی پێوانەیی پێشووی تێپەڕاند کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا تۆمارکرابوو و ژمارەکە 853 کۆچبەر بوو لە ڕۆژێکدا.

لەهەمانکاتدا دەسەڵاتی دەریایی فەرەنسا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لەکاتی ڕزگارکردنی ژمارەیەک کۆچبەردا کە هەوڵی پەڕینەوەیان داوە سێ کۆچبەر خنکاون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گروپی جی7 بەڵێنیاندا یەک ملیار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا ببەخشنە وڵاتانی هەژار

كۆبوونەوەی لوتكەی سەرانی حەوت وڵاتە پیشەسازییەكەی جیهان، كە لە بەریتانیا بەڕێوەچوو كۆتاییهات، سەرۆكی ئەمریكاش ڕایگەیاند، وڵاتەكەی لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی …
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
Total
0
Share