هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ بنكه‌ى سه‌ربازیی هه‌ریر كشانه‌وه‌

فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبەشەکانى عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانى هاوپه‌یمانان لە بنکەى سەربازیى هەریر لە هەولێر کشاونەتەوە و چه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كانیشیان ڕاده‌ستى پێشمه‌رگه‌كردووه‌.

تەحسین خەفاجى، وتەبێژى فەرماندەیی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبەشەکان به‌ میدیاى فه‌رمى عێراقی وتووه‌، لیژنەیەکى باڵاى ئەمنى ئەمڕۆ سەردانى بنکەى هەریریان کردووە و دڵنیابووەتەوە کە هێزى شەڕکەرى لێنەماوە.

خەفاجى جەختی کردووه‌ته‌وه‌، هیچ هێزێکى شەڕکەر له‌ بنكه‌كه‌ بوونى نەماوە و تەنها نۆ ڕاوێژکار ماون، ڕێککەوتنى کشانەوەیش وەک خۆى جێبەجێکراوە.

به‌وته‌ى وته‌بێژى ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق، بەر لە وادەی دیاریکراو، ھێزە شەڕکەرەکانى هاوپه‌یایمانان لە بنکەی (ھەریر) لە ھەولێر کشاونەتەوە و چەک و کەلوپەله‌ سەربازییه‌كانى خۆیان ڕادەستی پێشمەرگە کردووە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، بەپێی دەرەنجامی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ھێزی شەڕکەر نەماوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share