ڤیدیۆ.. گروپێکی کۆچبەران خۆیان گەیاندە پۆڵەندا

وەزارەتی بەرگریی پۆڵەندا ئاشکرایکرد، گروپێک لە کۆچبەران لە ناوچەی “کوزنیسا لە بیلاڕوسیاوە، خۆیان گەیاندووەتە پۆڵەندا”.

وەزارەتی بەرگریی پۆڵەندا ڕایگەیاند، “ئەو کۆچبەرانە لە بیلاڕوسیاوە خۆیان دزیوەتەوە و خۆیان گەیاندووەتە خاکی پۆڵەندا، دواتر لەلایەن پۆلیسی سەر سنوورەوە دەستگیرکراون”.

ماوەی هەفتەیەکە هەزاران کۆچبەر، کە زۆرینەیان کوردن، لە سنوورەکانی بیلاڕوسیا – پۆڵەندا لەناو دارستانەکاندا ماونەتەوە و چاوەڕێی هاوکاری و تێپەڕبوون دەکەن لە سنوورەکان.

دۆخی کۆچبەران بەهۆی سەرمای ناوچەکەوە خراپە و ڕۆژانە لەڕێگای ڤیدیۆ و پەیامەوە داوای هاوکاریی بەپەلە دەکەن، بەتایبەت بۆ ئەو منداڵانەی لەگەڵیاندان.

بابەتی پێشتر

فەتح: لە دەركردنی ئەمریكا پاشگەزنابینەوە

بابەتی دواتر

ئەندامانی باندێك كە 328 توك توكیان دزیبوو دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەک تورکیای هەژاند

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری ئایدینی رۆژئاوای تورکیا تەقینەوەیەک لە چێشتخانەیەکدا روویدا و لانی کەم حەوت کەس کوژران و…
Total
0
Share