تەقینەوەیەک تورکیای هەژاند

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری ئایدینی رۆژئاوای تورکیا تەقینەوەیەک لە چێشتخانەیەکدا روویدا و لانی کەم حەوت کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ هەینی بڵاویانکردەوە، “دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە چێشتخانەیەک لە ناوچەی نازیلی لە شاری ئایدینی رۆژئاوای تورکیا روویداوە و بەهۆیەوە حەوت کەس گیانیانلەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون”.

ئاماژەیان بەوەش کرد، “لەدوای ماوەیەکی کەم لە تەقینەوەکە تیمە پەیوەندیدارەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزاندراوە”.

ئاشکراشیانکرد، “ئەو ئاگرەی بەهۆی تەقینەوەکە کەوتووەتەوە کۆنتڕۆڵکراوە، لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاتز: بۆیە خامنەیمان کوشت چونکە پلانی سڕینەوەی ئیسرائیلی دانابوو

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بۆیە عـ.ـەلی خـ.ـامنەیی، ڕێبەری باڵای پێشووی ئـ.ـێرانی کـ.ـوشت، چونکە ”پلانی سڕینەوەی…
Total
0
Share