مێتا ناتوانێت بێ پاشگر ناوەكەی لە ئینستگرام بەكاربێنێت

کۆمپانیایەک لە ئەمریکا سکاڵا لەدژی کۆمپانیای “مێتا” تۆماردەکات بەوەی ناوی کۆمپانیاکەی ئەوانی بەکارهێناوە.

کۆمپانیاکە، کە تایبەتە بە خولیای ماتۆڕسواری، بنکەی سەرەکی لە شاری شیکاگۆیە و ناوی “مێتا”یە، ئێستا کە کۆمپانیای فەیسبووک ناوی خۆی بۆ هەمان ناو گۆڕیوە، کۆمپانیا کۆنەکە دەیەوێت ئەو پرسە بگەیەنێتە دادگا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا کۆمپانیای ماتۆڕسکیلەکە دەڵێت، “دوای ئەوەی کۆمپانیای فەیسبووک نەیتوانی ئێمە بکڕێت بە پارە، ئێستا دەیەوێت لەڕێگای میدیاوە ئەو پرسە ونبکات”.

کۆمپانیای فەیسبووک، کاتێک ناوی خۆی گۆڕی بە “مێتا” ئێستا کۆمپانیاکە ناتوانێت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستگرام بەبێ پاشگر پەیجی فەرمی بۆ کۆمپانیای “مێتا” دابنێت.

کۆمپانیاکەی تایبەت بە ماتۆڕسکیل ڕاشیگەیاندووە، “ئەوەی فەیسبووک کردوویەتی پێشێلکردنی یاساکانی کاری کۆمپانیاکانە و ئێمە خاوەنداریی فكری لەو ناوە دەکەین”.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، کۆمپانیای فەیسبووک، ناوی خۆی گۆڕی بۆ “مێتا” تا بتوانێت لەگەڵ ئەو گۆڕانکاری و کارە تەکنەلۆژییە فراوانانەی لە ئاییندەدا بەدیدێن یەکبگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی یەكێتی و گۆڕان ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share