ئایفۆن 14 دووچاری “شكست” بووە

فرۆشی ئایفۆن 14 پاشەكشەیكردووە و بەشێكی هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ چین.

خواست لەسەر ئامێری مۆبایلی ئایفۆن 14 كەمبووەتەوە و كۆمپانیاكە بڕیاریداوە 87 ملیۆن ئامێر یاخود كەمتر بەرهەمبهێنێت، لە كاتێكدا بەپێی پلانی پێشوەختەی دەبوو 90 ملیۆن دانە لە ئایفۆن 14 دروستبكات.

كۆمپانیای ئەپڵ دووچاری دوو گرفت بووەتەوە، لە لایەك فرۆشی هەردوو ئامێری ئایفۆن 14 و ئایفۆن 14 پڵەس كەمبووەتەوە، لە لایەكی دیكەوە گرفت بۆ گواستنەوەی ئامێرەكە و پارچەكانی لە چین دروستبووە، بە تایبەت شاری چینگچو كە سەرەكیترین ناوەندی دروستكردنی ئامێرەكانی ئایفۆنە.

سەرباری ئەو پاشەكشێیەی لە بەرهەمهێنان و فرۆشدا دووچاری ئایفۆن 14 بووەتەوە و بە شكستێكی كاتی ناودەبرێت، كۆمپانیای ئەپڵ دەڵێت، هێشتا فرۆشی هەردوو ئامێری ئایفۆن 14 و ئایفۆن 14 پڵەس لە ئاستێكی باشدایە.

بابەتی پێشتر

ئەو زیانانەی جگەرە بە پێستیان دەگەیەنێت و تا ئێستا نەتزانیون

بابەتی دواتر

دادگای نیوزلەندا بۆ هێرشکارەکەی ساڵی 2019 ی سەر دوو مزگەوتەکە: تا مردن دەبێت لە زینداندا بیت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share