ژیریی دەستكرد یەكەم رۆژنامەی چاپكراو دەنوسێتەوە

رۆژنامەیەكی ئیتاڵی بەناوی ئێل فۆلیۆ وەك یەكەمین رۆژنامە لەلایەن ژیریی دەستكردەوە دەنوسرێتەوە و وەك یەكەم هەنگاویش بەشێوەی ئەزموونی بڵاودەكرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەستەی دامەزرێنەری رۆژنامەی ئێل فۆلیۆ-ی ئیتاڵی، رۆژنامەكە یەكەم چاپی خۆی بەشێوەیەكی ئەزموونی بڵاودەكاتەوە پاش ئەوەی ئەم چاپە بە تەواوەتی لەلایەن ژیریی دەستكرد (AI)-وە نوسراوەتەوە بەبێ ئەوەی هیچ هەواڵساز و كۆكەرەوەیەك بوونی هەرێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژنامەكە رۆژانە چوار لاپەڕەی لێچاپدەكرێت و بەبێبەرامبەر دابەشدەكرێت و بڕیاریشە ئەگەر بكرێتە هەمیشەیی بە 10 لاپەڕە چاپبكرێت و بە یەك یۆرۆ و 80 سەنت بفرۆشرێت.

روونیشیكردووەتەوە، رۆژنامەكە پشت بە سیستمەكانی ژیری دەستكرد دەبەستێت و خودی سیستمەكە ئەركی نوسینی وتار، دانانی ناونیشان، پوختەكردن و گرنگترین كورتەی بابەتە سەرەكییەكان ئەنجامدادەت بەبێ ئەوەی هیچ مرۆڤێك هاوكاری سیستمەكە بكات و یەكەم چاپی ئەزمونیشی لە ژێر ناوی (Il Folio AI) دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی ئوسترالیا یاسای قەدەغەکردنی سۆشیاڵ میدیای بۆ منداڵانی خوار 16 ساڵ پەسەندکرد

حکومەتی ئوسترالیا پڕۆژەیاسایەکی پەرلەمانی وڵاتەکەی پەسەندکرد، کە یەکەمین قەدەغەکردنی یاساییە لە جیهاندا بۆ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لەلایەن منداڵانی…
Total
0
Share