هەندێك لە تایبەتمەندییەكانی گالاكسی ئێس 22 ئەڵترا دزەیانپێدەكرێت

پێنج كامێرای هەیە

هەندێك دزەپێكردنی ئەلیكترۆنیی ژمارەیەك لە تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە نوێیەكەی سامسۆنگ لە جۆری (گالاكسی ئێس 22 ئەڵترا) ئاشكرادەكەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دزەیان پێكراوە، مۆبایلی (گالاكسی ئێس 22 ئەڵترا) قەڵەمێكی دەبێت هاوشێوەی جۆری (نۆت).

سەبارەت بە بەشی پشتەوەی مۆبایلەكە، بەپێی ئەو وێنەیەی سایتی (لێتس گۆ دیجیتاڵ) بڵاویكردووەتەوە پێنج كامێرای هەیە.

ڕوونیی كامێرای سەرەكی دەگاتە 108 مێگاپێكسڵ، هەروەك شاشەكەی بە خستنەڕووی (AMOLED) و قەبارەی 6.8 ئینج دەبێت.

پێشبینیدەكرێت سیستمی كاركردنی مۆبایلەكە (ئەندرۆید 12) بێت، هەروەك پشتگیری گرێدان بە تۆڕەكانی نەوەی پێنجەم بكات، سەرەڕای بوونی پڕۆسێسەری (سنابدراگۆن 898).

سەبارەت بە باترییەكەی پێشبینیدەكرێت بە توانای 5000 میلیی ئەمپێر بێت لە كاتژمێرێكدا، لەگەڵ تایبەتمەندیی خێرا بارگاویكردنەوە.

بابەتی پێشتر

سۆلشایەر داهاتووی خۆی لەگەڵ مانچستەر یونایتد یەكلاییكردەوە

بابەتی دواتر

ئەوەی گۆڕا دۆڕا!؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share