مەترسیدارترین هەسارۆچكە لە زەوی نزیكدەبێتەوە

نیوە تیرەكەی بە نزیكەی 340 مەتر دەخەمڵێندرێت

پاش حەوت ساڵی تەواو، واتە لە 13ی نیسانی 2029، هەسارۆچكەیەكی گەورە خولگەی مانگە دەستكردەكان كە لە دەوروبەری زەویدان دەبڕێت، ئەمەش كارێكە ئەگەری مەترسیی گەورەی لێدەكرێت جیاواز لەوانەی پێشووی.

بەپێی سایتی گۆڤاری (فۆڕبس)ی ئەمریكی هەسارۆچكەكە تائێستا مایەی مەترسی نییە بۆسەر زەوی، بەڵام زانایان باوەڕیانوایە تێپەڕبوونی بە نزیك هەسارەكەماندا پێدەچێت ئاراستەكەی بگۆڕێت، ئەمەش مەترسی لەسەر زەوی دروستدەكات.

زانایان پێشبینی دەكەن هەسارۆچكەكە كە ناوی (ئەبوبیس)ە دەگاتە خولگەی مانگە دەستكردەكان، كە 37 هەزار كیلۆمەتر لە زەوییەوە دوورن.

ئەم مەودایە زۆر نزیكە، وەك ئەوەی زانایان دەیڵێن.

ئەم پێكهاتە ئاسمانییە لە ساڵی 2005دا دۆزرایەوە، نیوە تیرەكەی بە نزیكەی 340 مەتر دەخەمڵێندرێت.

لە سەرەتای دۆزینەوەیدا ئەو باوەڕە باو بوو كە هەسارەكە لەسەر ئاراستەی بەركەوتن لەگەڵ زەوی دەڕوات.

باوەڕوایە نزیكبوونەوەی هەسارۆچكەیەكی گەورەی وەك (ئەبوبیس) لە زەوی، ڕووداوێكی دەگمەنە، ڕوونادات هەر هەزار ساڵ جارێك نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ملیۆنان ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە.. وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە

تەلەسكۆپی هابڵ توانیویەتی وێنەی تێکەڵبوونی دوو گەلەئەستێرە تۆماربکات، کە هۆکارەکەی هێزی ڕاکێشانی نێوان دوو گەلەئەستێرەکەیە. دوو گەلەئەستێرەکە ناویان…
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
Total
0
Share