خابیب هێرشیکردە سەر سەرۆکی فەرەنسا: خودا ڕوخسارت تێکبدات

اڵەوانی هونەرە جەنگییەکانی (UFC) و ناوداری ڕووسیا و جیهان، خابیب نۆرماگۆمیدۆڤ دەچێتە بەرەی ڕەخنەگران لە سەرۆکی فەرەنسا و دەڵێت: خودا ڕوخساری تێکدات.

بەهۆی کۆتا هەڵوێست و لێدوانەکانی ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا، لە جیهانی ئیسلامییەوە لێشاوێک ڕەخنەی ئاڕاستەکرا، موسڵمانان پێیانوایە بەناوی ئازادی ڕادەربڕینەوە سوکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام و موسوڵمانانی جیهان کردووە.

ڕەخنەکان دوای ئەوە سەریانهەڵدا کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا خوێندکارێک مامۆستایەکی وانەی مێژووی بەهۆی نمایشکردنی کاریکاتێری پێغەمبەری ئیسلام سەربڕی.

لەبەرانبەر ئەم کردەوەیەدا ماکرۆن دژایەتیکردنی سیاسەتی وڵاتەکەی بۆ ئیسلامی ڕادیکالی دەربڕی و ڕێگەیدا بە بینا بەرزەکانی ئەو شارەوە کاریکاتێرەکانی گۆڤاری چارلی ئیبدۆ هەڵبواسرێن، بەتایبەت ئەوانەی لەسەر پێغەنبەری ئیسلام دروستکراون.

خابیب نۆرماگۆمیدۆڤی ڕووسی کە بە جەنگاوەرە موسوڵمانەکە ناسراوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پۆستێکی کردووە و نوسیویەتی، ” خودا ڕوخساری ئەو پۆخڵە ناشرین بکات و هەموو ئەوانەی بە ناوی ئازادی ڕادەربڕینەوە هەست و سۆزی موسوڵمانانی جیهان برینداردەکەن، خودای گەورە لەم دنیا و ئەو دنیا ڕیسوایان بکات، خودا لە لێپرسینەوەی ئەم جۆرە کەسانەدا خێرایە، ئێمەی موسوڵمانان پێغەمبەرمان لە دایک و باوک و منداڵ و ژن و هەموو دروستکراوێکی خودا خۆشتردەوێت”.

هەروەها نوسیویەتی، ” بڕوام پێبکەن، ئەم سوکایەتیکردن و بێڕێزییە لە قوڕگیان دێتە دەرەوە و سەرکەوتن بۆ ئیماندارانە”.

خابیب هەفتەی ڕابردوو کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی لە بواری هونەرە جەنگییەکان بەرانبەر جاستن گایزجی ئەمریکی ئەنجامدا و وازهێنانی یەکجارەکی ڕاگەیاند.

بابەتی پێشتر

کەرەنتینی بەریتانیا خولی نایابی ئینگلیزی ناگرێتەوە

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید بە چوار گۆڵ هوێسکای تێپەڕاند و لە لوتکەی لالیگا جێگیربوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدڤیدێڤ دیۆکۆڤیچی له‌ ڕیکۆردێکی مێژوویی بێبه‌شکرد و ناسناوی ئه‌مریکای کراوه‌ی به‌ده‌ستهێنا

ئه‌ستێره‌ی ڕوسی و دووه‌می ڕیزبه‌ندیی تێنسی سه‌رزه‌وی، دانیێل میدڤیدێڤ له‌ یاریی کۆتایی پاڵه‌وانێتیی ئه‌مریکای کراوه‌ سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share