ڕۆژانی داهاتوو نەوت لەم شوێنانە دابەش دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، درێژە بە دابەشكردنی نەوت دەدەن و سبەینێ لە ناوەندی قەڵادزێ و ڕۆژی دووشەممەش لە مەڵبەندەکانی پێنج و شەشی شاری سلێمانی پرۆسەی دابەشکردنەكە بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی نەوت کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ یەکشەممە نەوت لە ناو سەنتەری قەڵادزێ دابەش دەکرێت.

باسی لەوەشكردووە، ڕۆژی دووشەممە، دابەشکردنی نەوت لە ناوشاری سلێمانی لە مەڵبەندەکانی پێنج و شەش بەردەوام دەبێت.

حکومەتی عێراق ڕۆژانە زیاتر لە 20 هەزار لیتر نەوت ڕەوانەی سلێمانی دەکات و بەپێی خشتەیەک کە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی دایناوە، نەوت بەسەر مەڵبەندەکاندا دابەشدەکرێت.

بەپێی ئەو ڕێکارەی ئەمساڵ حکومەتی هەرێم دایناوە، هەرخێزانێک بڕی 200 لیتر نەوتی سپی بەنرخی 55 دینار پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

وێنە.. پێنج عێراقی لە ئامبوڵانسێکی حوکمیدا لە پۆڵەندا دەستگیرکران

بابەتی دواتر

هاتوچۆی عێراق بڕیارێکی نوێی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانەوە دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕووماڵێكى “ئێستا” كێشه‌ى مووچه‌ى ژینگه‌پارێزانى گه‌رمیان چاره‌سه‌رده‌كات

دواى گه‌یاندنى داواكارییه‌كانیان له‌ڕێگه‌ى تۆڕی میدیایی ئێستاوه‌، كێشه‌ى مووچه‌ى ژینگه‌پارێزانى گه‌رمیان چاره‌سه‌رده‌كرێت. ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ى دوو مانگه‌ مووچه‌یان…
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق 250 ملیار دینارى دیكه‌ بۆ پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران خه‌رج ده‌كات

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی هه‌فتانه‌ى خۆی ئه‌نجامدا و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا كه‌ 250 ملیار دینارى دیكه‌…
Total
0
Share