هاتوچۆی عێراق بڕیارێکی نوێی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانەوە دەرکرد

بەرێوەبەرایەتیی گشتی هاتوچۆی عێراق بڕیاریدا لە هەفتەی داهاتووەوە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان تۆمار بکات و پرۆسەکەش ماوەی دوو مانگ بەردەوامبێت.

عەمید حەیدەر کەریم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی وتووە، بەبڕیاری بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆ بڕیاڕدراوە لە سێشەممەی داهاتووەوە دەستبكەن بە تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بێ ژمارە و بێسەرەتان.

ڕوونیشیكردووەتەوە، تۆمارکردنەکە ماوەی دوو مانگ دەخایەنێت و ئەو ئۆتۆمبێلانەش دەگرێتەوە کە هیچ پێشینەیەکیان لەلای هاتوچۆ نییە.

بەڕێوەبەرەكەی هاتوچۆی عێراق ، ئاشكراشیكردووە ئەو ئۆتۆمبێلانەشی کە لە ئێستادا دەستیان بەسەرداگیراوە خاوەنەكانیان دەتوانن تۆماری بكەن و دواتر ئازاد دەکرێن.

بابەتی پێشتر

ڕۆژانی داهاتوو نەوت لەم شوێنانە دابەش دەكرێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس له‌ دواین ساتدا فیۆرنتینای کوتا به‌زه‌ویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share