وێنە.. پێنج عێراقی لە ئامبوڵانسێکی حوکمیدا لە پۆڵەندا دەستگیرکران

میدیاکانی پۆڵەندا ئاشکرایدەکەن، پۆلیس زانیاری پێگەیشتووە، کە ئۆتۆمبێلێکی ئامبوڵانسی حوکمی، چەند کۆچبەرێک دەگوازێتەوە، دوای دەستنیشانکردنی ئۆتۆمبێلەکە پێنج عێراقی و کەسێکی هاوکاری قاچاخچییەکە دەستگیرکراون.

بەپێی زانیارییەکانی میدیاکان، ئۆتۆمبێلە ئامبوڵانسەکە، وانیشانیداوە، کە نەخۆشی پێیە و دەیگوازێتەوە، کەچی لەکاتی گەیشتنی پۆلیسدا دەرکەوتووە پێنج کەسی عێراقی لە شوێنی نەخۆشەکەدابوون و دوو کەسیش لەپێشەوە.

پۆلیس دەڵێت، سەرنشینێکیان لە ئامبوڵانسەکەدا دەستگیرکردووە، کە هاوکاری قاچاخچییەکە بووە، بەڵام شۆفێری ئامبوڵانسەکە، کە تەمەنی 31 ساڵە، هەڵاتووە.

ئەگەرچی حکومەتی عێراق باڵیۆزخانەی بیلاڕوسیای داخستووە، بەڵام بەهۆی کۆچی پێشوترەوە سەدان عێراقی لە بیلاڕوسیاوە، هەوڵدەدەن خۆیان بگەیەننە پۆڵەندا و لەوێوە بۆ وڵاتێکی دیکەی ئەوروپی.

بابەتی پێشتر

لەمەودوا واتسئەپ بەبێ ئینتەرنێتیش کار دەکات

بابەتی دواتر

ڕۆژانی داهاتوو نەوت لەم شوێنانە دابەش دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share