سعودیە پەیوەندییە بازرگانییەكانی لەگەڵ لوبنان ڕاگرت

كاردانەوەی لێدوانەكانی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان بەردەوامییان هەیە و سعودیەش سەرجەم پەیوەندییە بازرگانییەكانی لەگەڵ ئەو وڵاتە ڕاگرت.

ماجد عەبدوڵڵا قەسبی، وەزیری بازرگانیی سعودیە ڕایگەیاندووە، وەكو پشتیوانییەك لە حكومەتی ڕیاز سەرجەم كۆمپانیاكان لە هەموو بوارەکاندا کارکردنیان لەگەڵ حکومەتی لوبناندا ڕاگرت.

جەختی لەوەشكردووەتەوە، هۆکاری ڕاگرتنی مامەڵە بازرگانییەكانیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە حکومەتی لوبنان پاساوی بۆ ئەو “هێرشە تیرۆرستییانە هێناوەتەوە” کە کراونەتەسەر سعودیە، كە مەبەستی وتەكانی جۆرج قەرداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنانە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانیش ئەو بڕیارەی كۆمپانیا سعودییەكان زیانی 220 ملیۆن دۆلار بە لوبنان دەگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

توخێل پلانی چێڵسی بۆ گواستنەوەکانی زستانە ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

پێوەرێكی جیاوازی كارەبا بۆ بازاڕ و شوێنە گشتییەكان دادەنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share