توخێل پلانی چێڵسی بۆ گواستنەوەکانی زستانە ئاشکراکرد

یانەی چێڵسیی ئینگلیزی لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 پێویستی بە یاریزانی نوێ نییە و پێناچێت بۆندی گەورە واژووبکەن.

ڕاهێنەری بلوزی لەندەن، تۆماس توخێل لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە میرکاتۆی زستانی 2022، دەڵێت، “پێموایە هەر وادەیەکی گواستنەوەکان بەجیا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، بەپێی ئەو بارودۆخەی کە ڕوودەدات، ناکرێت ئەوەی لە هاوینی ڕابردوو پێویست بووە، لە گواستنەوەکانی زستان هەمان پێداویستیت هەبێت، ڕاوبۆچوونەکان دەگۆڕێن، کۆمەڵەی یاریزانان بەرەوپێشدەچن، بەپێی ئەو کەشەی ڕاهێنەر خوڵقاندوویەتی دەتوانیت ئەو یاریزانانە جیابکەیتەوە کە متمانەیان هەیە، بۆیە ناکرێت ئەوەی لە هاوین ڕووینەدا لە زستاندا هەوڵی بۆبدەیت، هەندێ جار دۆخەکە بەوجۆرەیە”.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە ئینگلیزییەکان، لێدوانەکانی توخێل ئاشکرایدەکەن یانە شینە زەبەلاحەکە پێویستی بە داواکراوانی هاوینی 2021 لەنمونەی خول کوندی، هالاند، چوامینی نییە، بەڵکو لە پێکهاتەی یانە ڕازین و بەئەگەرێکی زۆرەوە گۆڕانکاری ناکەن.

بابەتی پێشتر

سەربازێكی ئێرانی لە سنووری هەرێمی كوردستان كوژرا

بابەتی دواتر

سعودیە پەیوەندییە بازرگانییەكانی لەگەڵ لوبنان ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share