پێوەرێكی جیاوازی كارەبا بۆ بازاڕ و شوێنە گشتییەكان دادەنرێت

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، پێوەرێكی جیاوازیان لەنێو بازاڕی هەولێر بەستووە و لە ئاییندەیەكی نزیكدا لە سەرانسەری هەرێم ئەو پێوەرە لەو شوێنانە دادەنێن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەكردووە، لەناو بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەست بە بەستنی پێوەری زیرەک بە شێوازێکی جیاواز و تایبەت کرا.

باسی لەوەشكردووە، “پێوەرەکانی بازاڕی قەیسەری لەسەر ستوونەکانی کارەبا نابەسترێن، بەڵکو لەناو دوکانەکاندا دەبەسترێن و بە مۆرێکی تایبەتیش قوفڵدەدرێن.”

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبادا ئەوەش هاتووە، “پێشبینیدەکرێت لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان 200 هەزار پێوەر بەم جۆرە ببەسترێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی: لە هەولێر و دهۆک بە لیستی نهێنی کارمەند دامەزرێنراوە و سلێمانی بێبەشکراوە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایگەیاند کە دۆخی گوزەرانی کارمەندەکانیان خراپە بەهۆی دواکەوتنی مووچە و لەژێر فشاری زۆری ئەندامەکانیاندان، هەروەها…
Total
0
Share