بەهۆی هێرشێکەوە لە سوریا زیاتر لە 50 کەس کوژران

لە دەوروبەری پارێزگای حمسی سوریا زیات لە 50 کەس لە هێرشێکدا کوژران، لەکاتێکدا سەرقاڵی کۆکردنەوەی دۆمەڵان بوون.

بەپێی میدیای فەرمیی سوریا، لە دەشتاییەکانی نزیک سوخنەی سەر بە پارێزگای حمس هێرش کراوەتە سەر ژمارەیەک هاوڵاتیی سوریا و لە ئەنجامدا 53 کەس کوژراون و ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە هێرشەکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بووە.

راشیگەیاندووە، قوربانییەکان 50 هاوڵاتیی مەدەنی و ئەفسەرێک و دوو ئەندامی بەشی پاراستنی ڕێگاوبانی نێودەوڵەتی لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا بوون و پێدەچێت ژمارەی کوژراوەکانیش بەرزببێتەوە، بەهۆی ئەوەی ناتوانرێت ژمارەی ئەو کەسانەی قارچکیان کۆکردووەتەوە بزانرێت و ژمارەی ونبووەکانیش زیاترن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەلید بەرەكات.. بۆ خوێندن چووە سوریا و 43 ساڵی بە زیندانیكراوی تیادا بەسەربرد

تادێت چیرۆكی زیندانییە ئازادكراوەكانی بەندینخانەكانی سوریا زیاتر كاردانەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دروستدەكەن، بەهۆی دۆخی دەستبەسەركردنیان و ئەو ئەشكەنجە…
Total
0
Share