ئه‌ستێره‌ی دێرینی به‌رشلۆنه و ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری، چاڤی هێرناندێز به‌فه‌رمیی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه کرد، یه‌که‌مین کاریشی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی هێڵی هێرشبه‌رییه.
ڕۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی که‌ته‌لۆنی بڵاویکردووه‌ته‌وه، چاڤی له ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه ده‌ستی به کاری ڕاهێنان نه‌کردووه، به‌ڵکو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو پێشکه‌شی میدیاکان ده‌کرێت و پاشان ده‌ست به کاره نوێیه‌که‌ی ده‌کات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، بارسا له‌م وه‌رزه‌دا چه‌ندین کێشه‌ی هه‌بووه له هه‌موویان گه‌وره‌تر، کێشه‌ی لاوازیی تۆماری گۆڵ و ئاستی هێرشبه‌رانی یانه‌که‌یه.
“مایسترۆ”ی پێشووی بارسا پێیوایه، لوک دی یۆنگ سوودێکی ئه‌وتۆی نییه، بۆیه به‌خواستن به یانه‌یه‌کی دیکه‌ی ده‌فرۆشێت، یاخود ڕه‌وانه‌ی یانه‌ی ئیشبیلیه‌ی ده‌کاته‌وه، متمانه‌شی به‌وه‌نییه که مارتین بره‌یزوایت و سێرجیۆ ئه‌گورۆ بتوانن قورسایی ئه‌و ئه‌رکه بخه‌نه سه‌رشانیان، بۆیه داوای هێرشبه‌رێکی دیکه ده‌کات.
له‌ئێستادا چانسی گواستنه‌وه‌ی ئیدینسۆن کاڤانی به بێبه‌رامبه‌ر لاوازه، چونکه مان یونایتد گرنگی به یاریزانه‌که‌ی داوه، به‌ڵکو هه‌وڵه‌کانیان به‌ئاڕاسته‌ی ڕه‌حیم ستێرلینگ ده‌بێت، ئه‌گه‌ربێتو یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی داوای نرخی خه‌یاڵی نه‌کات.