ئەرجەنتین (42 بە 10)ی وەرگرت

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین بەهۆی ناسناوی مۆندیالی قەتەرەوە، بەبڕی 52 ملیۆن دۆلار قازانجی دارایی بەدەستهێنا.

بەهۆی بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیالەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان (فیفا) بڕی 42 ملیۆن دۆلار پاداشتی دارایی بەخشی بە فیدراسیۆنی تۆپی پێ و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.

لەلایەکی دیکەوە، ئەلیخاندرۆ دۆمینگێزی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای لاتین “کۆنمیبوڵ”، بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وەک پاداشتی دارایی بەخشی بە “سەماکەرانی تانگۆ”.

هەڵبژاردەی فەرەنسا-ش کە پلەی دووەمی بەدەستهێنا، بڕی 30 ملیۆن دۆلار خەڵاتی لەلایەن (فیفا)وە بۆ تەرخانکرا، پلەکانی سێیەم و چوارەمیش بڕی 27 بە 25 ملیۆن دۆلار قازانجی کۆتاییان بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

که‌ی بڕیارده‌دات؟ مێسی چه‌ند فاکته‌رێکی بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ بارسا دیاریکردووه‌

لیۆ میسی ئه‌فسانه‌ی زیندووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، له‌ کۆتا ڕوبه‌روبوونه‌وه‌ به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ بیتیس ئاستێکی خه‌یاڵی پێشکه‌شکرد و توانا…
Total
0
Share