کچێکی کورد دوای ئەوەی شووی بە ئامۆزاکەی نەکرد “بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر” کوژرا

کچێکی گەنجی خەڵکی شاری کرماشان، دوای ئەوەی ئامادەنەبوو شوو بە ئامۆزاکەی بکات، لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایدەکەن، ڕووداوەکە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕوویداوە و “ئارەزوو ئولفەتی” دوای ئەوەی ڕەتیکردووەتەوە شوو بە کوڕە مامەکەی بکات، کوژراوە.

کوڕە مامی ئارەزوو ناوی “ئەمیر”ە تەمەنی 38 ساڵە، دوای ڕەتکردنەوەی خواستنەکەی لە گەڕەکی “ئاناهیتا”ی کرماشان بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلەکەی ئارەزوودا و ئارەزوو دەستبەجی گیانیلەدەستداوە و خوشکێکیشی چووەتە کۆما و ئێستا لەژێر چاودێریی تەندروستیدایە.

ئەمیر دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ئارەزوی وەرگەڕاندووە، تەرمی ئارەزووی دەرهێناوە و سێ فیشەکیشی پێوەناوە، تا دڵنیابێت لە مردنی.

پێشتریش ئەمیر چووبووەسەر ماڵی باوکی ئارەزوو و تەقەی لە ماڵەکەیان کردبوو، دوای دەستگیرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بە ڕەزامەندیی باوکی ئارەزوو ڕزگارکرابوو.

بابەتی پێشتر

چارەسەری "ئەفسوناوی" بۆ قەڵەوی بەبێ وەرزش و پارێز

بابەتی دواتر

چاڤی به‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ گه‌وره‌که‌ له‌ بارسا ده‌ستپێده‌کات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوسینگەی كازمی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی…
Total
0
Share