ڕیاڵ مەدرید و ڕامۆس بە بنبەست گەیشتوون

سێرجیۆ ڕامۆس و ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید بە مەرجەکانی یەکتر قایل نابن

کەیسی نوێکردنەوەی بۆندی سێرجیۆ ڕامۆس لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید تاوەکو ئێستا بە ئەنجامێک نەگەیشتووە، دۆخەکە پێویستی بە لەخۆبوردەیی یەکێک لە جەمسەرەکان هەیە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کە دانوستاندنەکانی نێوان ڕامۆسی کاپیتانۆ و فلۆنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە بنبەست گەیشتووە، هیچ یەکێک لە جەمسەرەکان ئامادەنین سازش لەسەر داواکارییەکانیان بکەن.

بابەتەکە ئاشکرایە.. ڕامۆس ڕەزامەندی نیشانداوە بە کەمکردنەوەی لەسەدا 10ی موچەی ساڵانە، بەو مەرجەی بۆ ماوەی دوو وەرز بۆندەکەی نوێبکرێتەوە، بەڵام کێشە لە ئیدارەی یانەی شاهانەدایە کە ئامادەنییە گۆڕانکاری لە بۆچوون و ئۆفەرەکانیدا بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوەڵانی داوای کەمکردنەوەی موچە بەبڕی لەسەدا 10 لە یاریزانەکە دەکەن، هەروەها ئامادەییشیان دەربڕیوە وەرز لەدوای وەرز بەپێی توانا جەستەیی و وەرزشییەکانی بۆندەکەی نوێبکەنەوە، ئەوەش ئەو مەرجەیە کە بەرگریکارە ناودارەکەی ئیسپانیا پێی قایلنابێت.

مارکا نوسیویەتی، لەم نێوەندەدا بەڕێوەبەرانی مێرەنگی هیوای زۆریان بە ئیدێر میلیتاوی بەرازیلییە و بۆندی داڤید ئالابای بەرگریکاری یانەی بایرن میونشنیان یەکلاییکردووەتەوە، لە ئەگەری ماڵئاواییکردنی ڕافائێل ڤارانی فەرەنسیشدا هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی پاو تۆرێس، بەرگریکاری یانەی ڤیاڕیاڵ دەستپێدەکەن.

بابەتی پێشتر

دوای جەژن شاندە تەكنیكییەكەی هەرێم دەچێتە بەغداد

بابەتی دواتر

پێكهاتەكانی عێراق لەسەر پشووە ئاینییەكانیش ناكۆكن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share