کێشە و گرفتەکانی شانۆی ڕۆمانی لە سلێمانی چارەسەردەکرێن

فۆتۆ: هێمن جەمیل

بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی سلێمانی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانیدا بڕیاردراوە، کێشە و گرفتەکانی شانۆی ڕۆمانی لە پارکی هەواری شار چارەسەربکرێن.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی سلێمانییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى شارەوانى لە ڕۆژى 28ى تشرینى یەکەمدا، باسى کێشە و گرفتەکانى شانۆى ڕۆمانى کراوە و بڕیاردراوە کێشەکان کە خۆیان لە نەبوونى پەرژین و نەمانى خزمەتگوزارى و نەبوونى پاسەوان دەبیننەوە، چارەسەربکرێن”.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەم هەفتەیە پڕۆژەبڕیارێک بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان پەسەنددەكرێت.

شانۆی ڕۆمانی لەسەر ڕووبەری 14 دۆنم زەوی، لەناو پارکی هەواری شار لە سلێمانی دروستکراوە و بیرۆکەکەی لە پڕۆژەی شانۆی “کۆڵۆسۆم”ـی ڕۆمانییەوە وەرگیراوە.

شانۆی ڕۆمانی لە سلێمانی، بووەتە ناوەندێکی گەشتیاری و کەلتووری بۆ خەڵکی ناوچەکە و تا ئێستا دەیان چالاکیی وەک کۆنسێرت و چالاکیی ڕێکخراوەیی تێدا ئەنجامدراون.

بابەتی پێشتر

چاڤی به‌ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ گه‌وره‌که‌ له‌ بارسا ده‌ستپێده‌کات

بابەتی دواتر

ڤینیسیۆز، هازارد ڕه‌وانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ده‌کات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەرمیان.. ماتۆڕسوارێك گیانیلەدەستدا

بەهۆی پێكدادانییەوە لەگەڵ ڕافیعەیەك، ماتۆڕسوارێك لە گەرمیان گیانیلەدەستدا. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، كاتژمێر 04:00ی بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی…
Total
0
Share