فەرەنسا كۆمەڵەی “بەرەكەت ستی”ی بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی ڕق هەڵوەشاندەوە.
گێرالد دارمانان، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند، “ئەنجومەنی وەزیرانی فەرەنسا بڕیاریداوە “بەرەكەت ستی” هەڵبوەشێنێتەوە، چونكە پەیوەندی لەگەڵ ڕەوتی ئیسلامیی توندڕەودا هەیە و پاساو بۆ كردەوە تیرۆریستییەكان دەهێنێتەوە.”
لە تویتێكدا وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تشرینی یەكەم نوسیویەتی، “ئەو كۆمەڵەیە كە ئیدریس یەمو ناسراو بە ئیدریس سی حەمدی سەرۆكایەتی دەكات، هانی ڕقلێبوونەوە دەدات و لەناو ڕەوتی ئیسلامیی توندڕەودا پەیوەندی هەیە و پاساوی بۆ كار و كردەوە تیرۆریستییەكان دەهێنایەوە.”
دوای كوژرانی مامۆستا فەرەنسییەكە لە 16ی ئەم مانگەدا، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا داوای هەڵوەشاندنەوەی كۆمەڵەی “بەرەكەت ستی” كردبوو، كە لەلایەن كەسێكی سەلەفییەوە بەڕیوەدەبرێت.
بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ لە فەرەنسا، پێشبینی دەكرێت حكومەتی ئەو وڵاتە كۆمەڵەی تری “توندڕەوانە” هەڵبوەشێنێتەوە، لەوانە “كۆمەڵەی بەگژداچوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا لە فەرەنسا”.