فۆرەن پۆڵەسی: عێراق لە ستراتیجیەتی ئەمریکادا ونە

ڕۆژنامەی فۆرەن پۆڵەسیی ئەمریکی، ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تشرینی یەکەم، بڵاویکردەوە یەکێک لەو لایەنە گرنگانەی کە لە کێبڕکێ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە سیاسەتی دەرەوەدا ون و نادیار بووە عێراقە، هەروەها ڕۆڵی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە فراوانی.

لە ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی فۆرەن پۆڵەسیدا هاتووە، “ئەمریکا لە ماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا شوێنێکی گەورەی لە عێراق هەبووە لە ڕێگەی ئامادەیی سەربازییەوە، دوای ئەوەی سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، جۆرج دەبلیو بۆش، بڕیاری هەردوو شەڕی عێراق و ئەفغانستانیدا، دواتر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما هەوڵیدا لە ساڵی 2011 هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق بکشێنێتەوە بەڵام بەتەواوی سەرکەوتوو نەبوو، پاشانیش ئەمریکا لە ساڵی 2014 جارێکی دیکە ئامادەیی خۆی لە عێراق جێگیرکرد، بەناوی ئەوەی شەڕ دژی داعش دەکەن”.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، “ئەمریکا لە ڕێگەی کەمکردنەوەی هێزەکانی لە عێراق تا 2500 بۆ 3000 هەزار سەرباز لە کۆتایی ئەمساڵدا، دەتوانێت کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوە و دابەزینی ژمارەی دەنگدەران بکات لە هەڵبژاردنەکانی هەفتەی داهاتوودا”.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوەدەکات، “یەکێک لە هۆکارەکانی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گرنگییەی عێراق لە ستراتیجییەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیەتی و هاوسنورە لەگەڵ هەریەکە لە تورکیا، ئیران، سعودیە و کوەیت، لەسەرو ئەمانەشەوە عێراق یەکێکە لە گەورەترین وڵاتانی خاوەن یەدەگی نەوت لە جیهاندا، کە گرنگییەکی زۆری هەیە لە گەشەسەندنی ئابوری جیهاندا”.

ڕۆژنامەکە باسیلەوەکردووە، “گرنگیی عێراق تەنها بۆ پێگە ستراتیجی و ئابورییەکەی ناگەڕێتەوە بەڵکو بۆ هاوسنووری عێراق لەگەڵ ئێران دەگەڕێتەوە”.

فۆرەن پۆڵەسی ئەپرسێت، “ئەگەر عێراق بەم ئاستە گرنگە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکادا، بۆچی هیچ کامێک لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا هیچیان لەبارەی چارەنوسی هێزەکانیان لە عێراق باسنەکرد، هیچیشیان لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتوویان لە عێراق نەدرکاندووە لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا”.

هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە ڕۆژی 3ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، بەڕێوەدەچێت و هەریەکە لە دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان و جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان لەسەر پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کێبڕکێ دەکەن.

بابەتی پێشتر

فەرەنسا.. حكومەت كۆمەڵەیەكی ئیسلامی هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

نەجمەدین کەریم تووشی جەڵتەی مێشک بووە و لەژێر چاودێریی پزیشکییدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەمەودوا عێراق مووچەی خۆی دابەشبكات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ كاركردن بە یاسای بودجە و ناردنی لیژنەیەكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ…
Total
0
Share