ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ژاپۆن بەرزبووەوە

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی ژاپۆن بۆ 213 کەس بەرزبووەوە.

ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، لە زاری شێجیرۆ نیشیمۆری، بەرپرسی سەنتەری فریاگوزاری لە ناوچەی ئیشیکاوا بڵاویکردەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گەیشتە 213 کەس.

ئاماژەی بەوەشکرد، 26 هەزار کەس ئاوارە بوون و ماڵ و حاڵیان لێتێکچووە، لە خوێندنگە و ئەو پەناگانەدا دەژین کە دوای روودانی بومەلەرزەکە بۆیان دروستکراوە.

رۆژی 1ی کانوونی دووەمی 2024 ، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.6 پلە بە پێوەری رێختەر ناوچەی ئیشیکاوای لە ژاپۆن هەژاند و هۆشداری روودانی تسۆنامی درا.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی شارەزایان دەربارەی شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەفتەی داهاتوو دەردەچێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێك كە لەلایەن شارەزایانی سەربەخۆی ڕێكخراوەكەیانەوە ئامادەكراوە و سەردانی چین-یان كردووە، بەئەگەرێكی زۆرەوە هەفتەی…
Total
0
Share