وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، سەرژمێریی گشتیی لە عێراقدا كە بڕیاربوو ئەم ساڵ ئەنجامبدرێت دواخراوە بۆ كۆتایی ساڵی داهاتوو.
عه‌بدولزه‌هره هنداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەمساڵدا سەرژمێریی گشتی ئەنجامنادرێت و دواخراوە بۆ مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2022 كە له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دەشڵێت، به‌نیازبووین له‌مساڵدا سه‌رژمێری بكرێت، به‌ڵام ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واونه‌بوون، چونكە كاری زۆری پێویسته و پێویستی به بودجه‌ی زیاتر هه‌یه بۆیە دواخراوە.
باسی لەوەشكردووە، ئەنجومەنی وەزیران بڕی 120 ملیار دیناری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له بودجه‌ی گشتی ساڵی داهاتوو ته‌رخانكردووه.
هندوای ڕوونیشیكرد‌ووەتەوە، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه به‌رده‌وامن و ژماره‌یه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كەشیان له هه‌ر یه‌ك له پارێزگاكانی به‌سره، ئه‌نبار، كه‌ربه‌لا و هه‌ولێر ئه‌نجامداوه، له ئێستاشدا تاقیكردنەوەی پرۆسه‌كه له پارێزگای دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتەبێژەكەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق جەختیكردەوە، “ئه‌و تاقیكردنه‌وانه بۆ ئەوەن تاوه‌كو توانای عێراق بۆ پرۆسه‌ی سه‌رژمێری ده‌ربخه‌ین، بۆیە هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی داهاتوو سه‌رژمێری بكرێت”.