فەیسبووك و ئینستگرام لە چەند وڵاتێك لەكاركەوتن

جارێكی دیكە له‌ به‌شێكی وڵاتانی جیهان به‌ هۆكارێكی نادیار هه‌ریه‌ك له ‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییەكانی فه‌یسبوك، ئینستگرام و ماسنجه‌ر له‌كاركه‌وتن.

ماڵپه‌ڕی “داون دیتێكته‌ر” بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك، ئینستگرام و ماسنجه‌ر لە چەند وڵاتێك لەكاركەوتووە و تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی نادیاره‌.

ئاماژەی بەوەشكردووە، له‌كاركه‌وتنی ئەو تۆڕانە به‌شێكی زۆری ‌وڵاتانی گرته‌وە، وەكو بەریتانیا، ئەڵمانیا، ئەمریكا و ژمارەیەك وڵاتی دیكە، بەڵام تا ئێستا كۆمپانیای “مێتا” كه‌ خاوه‌ندارێتی ئه‌و تۆڕانه‌ ده‌كات، هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌بارەی هۆكارەكەی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

لەماوەی ڕابردووشدا به‌هۆكارێكی نادیار هه‌ردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك و ئینستگرام له‌گه‌ڵ وه‌تسئه‌پ له‌كاركه‌وتن .

ئەو تۆڕانە كە لەلایەن كۆمپانیای “مێتا”وە خاوەندارێتی دەكرێت و دامەزرێنەرەكەی مارك زوكەربێرگە، تووشی چەندین گرفت و قەیران بووەتەوە، بەتایبەت گرفتی یاسایی و هەروەها هێرشی ئەلیكترۆنی، لە چەند ڕۆژی ڕابردووش ناوی كۆمپانیاكە لە “فەیسبووك”ــەوە گۆڕدرا بە “مێتا”.

بابەتی پێشتر

لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە ئەمریكا سێ ژن كوژران

بابەتی دواتر

فرۆشگایەكی مەی لە كەركوك تەقێندرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 104 دۆلار مامەڵەی…
Total
0
Share