لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە ئەمریكا سێ ژن كوژران

بەهۆی ناكۆكی خێزانییەوە بووە

سێ ژن كوژران و دووانی دیكە برینداربوون بەهۆی ڕووداوێكی تەقەكردن لە ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.

ڕووداوەكە ئێوارەی دوێنێ بە كاتی ئەمریكا بووە و پۆلیسی شاری نۆرفۆلك لە ویلایەتی ڤێرجینیا ڕایگەیاند، سێ ژنەكە لە شوێنی ڕووداوەكە گیانیان لەدەستداوە و دووانەكەی دیكەش گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

بەپێی هەڵسەنگاندنەكانی پۆلیس ڕووداوەكە بەهۆی ناكۆكییەكی خێزانییەوە بووە.

بەپێی وتەی لای بۆن، سەرۆكی پۆلیسی ناوچەكە، پیاوێك لە یەكێك لە ناوەندە نیشتەجێبوونەكانی شارەكە تەقەی لە ژنێك كردووە و ڕۆیشتووە، بەڵام دواتر گەڕاوەتەوە كاتێك چوار ژنی دیكە بەهانایەوە چوون، بۆیە تەقەی لەوانیش كردووە.

پۆلیس دەڵێت، گومانلێكراوێك بەو ڕووداوە لەكاتێكی دواتری هەمان ڕۆژدا دەستبەسەركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپە هاککەرەکانی سەر بە ئێران، ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە مەترسیی هەڵمەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو…
زیاتر ببینە

ئاژانسی ڕوس کۆزمۆس: ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ لابردنی سزاکاندا دەبێت

دیمێتری ڕۆگۆزین بەڕێوەبەری “ڕوس کۆزمۆس” ئاژانسی ڕوسیی بۆشایی ئاسمان، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە هاوبەشەکانی وێستگە نێودەوڵەتییەکەی بۆشایی ئاسمانی…
Total
0
Share