فرۆشگایەكی مەی لە كەركوك تەقێندرایەوە

فرۆشگاكە دوای تەقاندنەوەی

درەنگانی شەوی ڕابردوو فرۆشگایەكی خواردنەوە كهولییەكان لە كەركوك تەقێندرایەوە، پۆلیس دەڵێت، زیانی گیانی نەبووە.

پۆلیسی كەركوك ڕایگەیاند، كاتژمێر 03:00ی بەرەبەیان فرۆشگایەکی مەی لە گەڕەکی بەدر كراوەتە ئامانج و لەڕێی بۆمبەوە تەقێندراوەتەوە.

تەقینەوەكە زیانی ماددی بە فرۆشگاكە گەیاندووە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە، وەك ئەوەی پۆلیس ئاماژەی پێداوە.

گەڕەكی بەدر ناوچەیەكی عەرەبنشینی كەركوكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ: لە ماوەی 24 کاتژمێردا 43 کەس بەهۆی خۆڵبارین گەیەندراونەتە نەخۆشخانە

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ،  رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 43 حاڵەتی هەناسەتەنگی بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمارکراون”. شەریف رەحیم، وتەبێژی…
Total
0
Share